دڵشاد شەهاب: سبەی هەرێمی كوردستان میوانداری پڕۆسەی ئاشتی دەكات ئەمەش جێگەی شانازییە
وێستگەنیوز-
وتەبێژی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی هەرێمی كوردستان میوانداری پڕۆسەی ئاشتی دەكات ئەمەش جێگەی شانازییە، ئاماژە بەوەشدەکات، پڕۆسەكە بە هی خۆیان دەزانن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سبەی هەینی 11ی تەموزی 2025، هەرێمی كوردستان میوانداری پڕۆسەی ئاشتی دەكات ئەمەش جێگەی شانازییە و هەنگاوێکی مێژوویە کە چەكدانانی پارتی کرێکاراکانی کوردستان "پەکەکە" لە هەرێم بەڕێوەدەچێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپاسی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان و شاندی ئیمراڵی و هەموو ئەوانە دەکەین کە هەرێمی کوردستانیان هەڵبژاردن بۆ هەنگاونان بۆ پرۆسەی ئاشتی".
دڵشاد شەهاب وتی، "پڕۆسەكە بە هی خۆمان دەزانین و پێشوازی جدی لە لایەن سەرۆكایەتی هەرێمەوە لێدەكرێت".
وتیشی، "سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەین کە دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی سەربکەوێت".
PM:08:06:10/07/2025
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت