پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لەبارەی دەستگیرکردنی چالاکوانێک روونکردنەوە دەدات


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین لەبارەی دەستگیرکردنی سامان محەمەد، چالاکوان ناسراو بە سامانی مانگر روونکردنەوە دەدات.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە چالاکوانێک بەناوی (سامان محەمەد) لە قەڵادزێ دەستگیرکراوە رەتی دەکەینەوە تائێستا لە داگاکانی سنوورەکەمان دەستگیرکرابێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "ناوبراو لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 2 له یاسایی قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بەڵام بەهۆی نادیاری شوێنەکەی تائێستا دەستگیر نەکراوە".


PM:07:52:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 316 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت