محەمەد حاجی مەحمود: دەبێت بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەین


وێستگەنیوز-

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو دەستی دەستییەی بەغدا دەیکات یاریکردنە بە پیرۆزبییەکانی 12 ملیۆن مرۆڤ، ئاماژە بەوەشدەکات، با چیتر لایەنی کوردستانی خۆیان فریونەدەن و شعوری خەڵکی کوردستانیش بریندار نەکەن.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، محەمەد حاجی مەحمود سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "ئەو دەستی دەستییەی بەغدا دەیکات یاریکردنە بە پیرۆزییەکانی 12 ملیۆن مرۆڤ، سپاردنی بوودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان بە لیژنە و لیژنەکاری ئامانجەکەی بۆ خۆدزینەوە و جێبەجێنەکردنی ئەو مافە دەستوریی و یاساییەی خەڵکە".

دەشڵێت، "تکایە با چیتر لایەنی کوردستانی خۆیان فریونەدەن و شعوری خەڵکی کوردستانیش بریندار نەکەن، بە چەند 48 کاتژمێریی دیکەش بۆچوونەکانیان بەرامبەر کورد ناگۆڕن".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەر دەتوانن با زووتر بڕیاری خۆیان بدەن، لە حکومەتی عێراق بکشێنەوە، بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بکەین و نەوتی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت و بخرێتە خزمەتی خەڵکەوە".


PM:07:17:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت