هاوڵاتییەک دوای هەشت مانگ لە ونبوونی تەرمەکەی دۆزرایەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025،دوای هەشت مانگ لەبێسەروشوێن بوونی تەرمی هاوڵاتییەک لە لەناو سەرچاوەیەکی ئاوی سنووری داقوق دۆزرایەوە.
رەمەزان حەسەن کە تەمەنی 75 ساڵە لە 5ی مانگی 12ی ساڵی رابردووەوە لە ماڵەکەی خۆی لە دوزخورماتوەوە بەمەبەستی سەردانیکردنی کچەکەی بەرەو داقوق بەڕێکەوتووە، بەڵام بێسەروشوێن بوو لەوکاتەوە.
ئەمڕۆ کوڕێکی مام رەمەزان رایگەیاندووە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی داقوقەوە ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک و دوای گەشتنمان بەشوێنەکە، راستەوخۆ ناسیمانەوە کە باوکمانە.
PM:05:13:10/07/2025
ئهم بابهته 564
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت