کاوە عەبدولقادر: دژی پرۆژەی رووناکی لە دادگای فیدراڵی سکاڵامان تۆمارکردووە
وێستگەنیوز-
نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی لە دژی پرۆژەی رووناکی سکاڵای تۆمارکردووە و پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو نرخەی دیاریکراوە زۆر زۆرە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی تەموزی 2025، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "دوو رۆژە میدیاکانی پارتی هەڵمەتێکی فراوانی چەواشەکاریان دەستپێکردووە دژی نەوەی نوێ کە گوایە سکاڵای تۆمارکردووە لەسەر کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی بەناو ڕوناکی لە دادگای فیدڕاڵی وەک ئەوەی خیانەتێکی نیشتیمانی گەورەمان کردبێت، بەڵێ سکاڵامان تۆمار کردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر دوو هۆکار نەوەی نوێ لە دادگای فیدراڵی سکاڵای تۆمارکردووە، ئەوانیش:
1- ئەو نرخەی کە دیاریکراوە زۆر زۆرە و بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی خەڵک نییە جگە لە بەرژەوەندی دوو کۆمپانیای پارتی و یەکێتی، بۆیە ئەگەر ئەو پڕۆژەیە سەربگرێت هەموو خەڵک دەبێتە کرێچی ئەو دوو حزبە.
2- ئەم حکومەتە کاربەڕێکەرە مافی بڕیاردانی نییە تەنها دەبێت کاروباری رۆژانە بەڕێ بکات نەک بڕیار بدات بۆیە بڕیارەکە نایاساییە و پێویستە هەڵبوەشێتەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەگەر پێتان وایە پەرلەمانتان پەک خستووە و هیچ دەزگایەک نییە چاودێریتان بکات و بەکەیفی خۆتان ئەوەی بتانەوێت دەیکەن زۆر هەڵەن، نەوەی نوێ وەک سێبەر لەگەڵتانە هەر کارێکی نایاسای ئەنجام بدەن هەموو ڕێکارێکی یاسایی دژتان دەگرینە بەر".
ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووە بە دوو ملیۆن دانیشتووانی هەرێم.
PM:04:30:10/07/2025
ئهم بابهته 460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت