کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سبەی هەینی، لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەى هەینی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرمییش، بەراورد بە ئەمڕۆ بە (1-2) پلە بەرزدەبێتەوە.
پلەی گەرمی پێشبینیکراو بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سۆران: 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی
AM:11:55:10/07/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت