قاسم ئەعرەجی: ئێمە جددین لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا


وێستگەنیوز_

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی عێراق جدییە لە چارەسەرکردنی پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

قاسم ئەعرەجی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی رێوشوێنە ئەرێنییەکانی عێراقیان سەبارەت بە دۆخی ئەمنی و سیاسیی ناوچەکە بە گشتی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "جەختمان کردەوە لەسەر دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەپێی دەستوور و یاسا".

هەروەها دەڵێت: ئێمە جددین لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، لە پێش هەمووشیانەوە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی قاسم ئەعرەجی، لیژنەیەکی باڵای وەزاری پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە لە زووترین کاتدا.


AM:11:32:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت