کۆبوونەوەی لیژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچە دواخرا
وێستگەنیوز_
کۆبوونەوەی لیژنەکەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچە دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاردرا بە دواخستنی کۆبوونەوەی لیژنەکە و تاوەکو ئەم کاتە هیچ وادەیەک دیاریی نەکراوە بۆ کۆبوونەوەکە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە "لیژنەکە هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەیان بۆ ئەوە گەڕاندەوە داوای وردەکارییان لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی دیکە کردووە."
دواخستنی کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردبوو لە 48 کاتژمێردا وەڵامی بدرێتەوە.
AM:10:42:10/07/2025
ئهم بابهته 892
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت