دووشەممەی داهاتوو دادگای فیدراڵیی لەبارەی دەرکردنی فەرمانی وەلائی بۆ خەرجکردنی مووچە کۆدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

دادگای فیدراڵی رۆژی دووشەممەی داهاتووی بۆ دەرکردنی بڕیارێکی سالاری (فەرمانی وەلائی) تایبەت بەخەرجکردنی مووچە دیاریی کرد.

بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14ی تەمووزی 2025، دادگای فیدڕاڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی پرسی موچوە لە ناکۆکییەکان کۆببێتەوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆک وەزیرانی عیراق و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی مووچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسیی.

لە سکاڵاکەدا داواش کراوە، بڕیارێکی سالاری دەربکرێت بۆ خەرجکردنی مووچە و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و چی دیکە گرفت بۆ خەرجکردنی مووچە دروست نەکرێت.


AM:10:21:10/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 396 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت