هۆشیار زێباری: هه‌ندێك هیچ له‌بارانه‌بوو له به‌غدا یاخیبوونه‌كه‌ی خه‌باتیان گه‌وره كرد
وێستگه‌نیوز-
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ی نێوان خورشید هه‌ركی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزی هه‌ركی و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه هه‌رێم پابه‌نده به سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا نه‌ك حوكمی میلیشیاكان.
هوشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له پلاتفۆڕمی (ئێكس) نووسیویه‌تی: "گه‌وره‌كردن و زیاده‌ڕه‌وی له‌لایه‌ن هه‌ندێك له هیچ له‌بارانه‌بوو و تایفه‌گه‌ره‌كانه‌وه له به‌غدا، بۆ وێناكردنی رووداوێكی وه‌ك ململانێیه‌كی عه‌شایه‌ری بێ بایه‌خ و یاخیبوونی هێزێكی خێڵه‌كی بچوك، له دژی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێم له كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌بات له ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌و ڕق و كینه شاراوه‌یه‌ی هه‌یانه له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێم".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌ڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا، نه‌ك حوكمی نا ده‌وڵه‌ت و میلیشیاكان".
شەوی سێشەممە 8ـی 7ـی 2025، لە سنووری قەزای خەباتی سه‌ر به شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە کاتێکدا شەڕی قورس لە نێوان هەردوولادا بەردەوامی هەبوو، رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداوەکەی دەکرد، بەڵام لەو کاتەوە ڕفێندراوە و هێشتا بێ سۆراغە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس کوژران، کە یەکێکیان پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو بە ناوی فەلاح حەسەن و خەڵکی سنووری کفری بوو، کوژراوەکەی دیکەش لە عەشیرەتی هەرکی بوو، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون هاوکات، چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و هەمەر سوتێندران و تێکشكێندران.
PM:10:38:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 656
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت