ره‌وتی هه‌ڵوێست نامه‌یه‌كی 5 خاڵی ئاراسته‌ی لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی عێراق كرد
وێستگه‌نیوز-
ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی نامه‌یه‌كی 5 خاڵی ئاراسته‌ی لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی عێراق كرد و تیایدا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان له ئاستێكی زۆر خراپدایه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتیمانی كه له‌لایه‌ن عه‌لی حه‌مه‌ساڵحه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی وه‌زاری تایبه‌ت به دۆسیه‌ی موچه‌و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان كرد و تیایدا هاتووه كه "ژیانی هاوڵاتیانی كوردستان له ئاستێكی زۆر خراپدایه، ماوه‌ی (70 ڕۆژه) خه‌ڵكی كوردستان بێموچه‌یه".
له نامه‌كه‌دا ره‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ڵێت: "ئێستا ئومێدمان وایه، ئه‌م لیژنه‌یه له‌زووترین كاتدا هه‌نگاوی پێویست بنێت بۆ دابینكردنی موچه.."
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌م پێنج خاڵه‌ی لێره‌دا ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، خواستی موچه‌خۆرانی كوردستانن.
یه‌ك: موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابینبكرێت، كار بۆ جێگیركردنی تەوتین بكرێت.
دوو: نه‌وتی به‌رهه‌مهێندراوی كوردستان له ڕێگای كۆمپانیای سۆمۆوه بفرۆشرێت.
سێ: هیچ بڕه نه‌وتێك بۆ پاڵاوتن نه‌درێته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو حكومه‌تی عێراق وه‌ك چۆن به‌نزین و نه‌وتی سپی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به نرخی پشتیوانی دابین ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش سودمه‌ند بن.
چواره‌م: دۆسیه‌ی شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وت به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجه‌م: پێویسته داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به‌پێی یاسای ئیداره‌ی مالی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت، ٥٠٪ داهاته فیدڕاڵیه‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق..
PM:10:15:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 804
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت