قوباد تاڵه‌بانی: هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كێشه‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی له میانی سێ كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن وكونسوڵی نوێی ژاپۆن له هه‌رێم، رایگه‌یاند كه هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كێشه‌ی مووچه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، رایگه‌یاند كه "به‌دیلی رێككه‌وتن هه‌ر رێككه‌وتنه".
قوباد تاڵه‌بانی وتی: "هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتنێك بۆ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم".
ئه‌م وتانه‌ی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی له‌میانی سێ كۆبوونه‌وه‌ی جیادا هات له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ستیڤن بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا و فواد خازر ئه‌لمه‌جالی، كونسوڵی گشتیی شانشینی ئوردن و هیتۆشی ئیشیزوكا، كونسوڵی نوێی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كاندا ئاڵوگۆڕی بیروڕا كرا سه‌باره‌ت به دۆخی گشتیی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا.
قوباد تاڵه‌بانی به ئاماژه‌دان به شه‌ڕ و بارگرژییه‌كانی ئه‌م دوایانه، هیوای خواست كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه به ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان و سه‌قامگیرتركردنی ناوچه‌كه، چونكه دواجار سه‌قامگیری له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه‌دایه و له دۆخی ناسه‌قامگیریدا هه‌مووان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیاش، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی پاڵپشتیكردن له پرۆسه‌كه و راشیگه‌یاند له هه‌ر شوێنێك پێویست بكات هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ هه‌ر چه‌شنه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه.
به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی ماڵئاوایی كرد له كونسوڵی گشتیی ئوردن و سوپاسی كرد كه له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا رۆڵی گرنگی بینی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و هه‌رێم له بواره جیاوازه‌كاندا و به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی كشتوكاڵ و خوێندنی باڵادا. له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كونسوڵی نوێی ژاپۆنیش، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ به‌خێرهێنانی، سوپاسی هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌رێمی كوردستان و داوایكرد كاری زیاتر بكرێت بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان به تایبه‌ت له بواره‌كانی خوێندنی باڵا و په‌ره‌پێدانی تواناكانی گه‌نجاندا.
PM:08:04:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت