تره‌مپ باجی به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند كه باجی 30% به‌سه‌ر عێراق و جه‌زائیر و لیبیادا ده‌سه‌پێنێت.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز، تره‌مپ زنجیره‌یه‌ك نامه‌ی سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر شه‌ش وڵات‌دا بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌وانه جه‌زائیر، برۆنای، عێراق، لیبیا، مۆڵدۆڤا و فلیپین.
تره‌مپ له نامه‌كاندا داوای سه‌پاندنی 30%ی باجی به‌سه‌ر جه‌زائیر و 25% به‌سه‌ر برونێی و 30% به‌سه‌ر عێراق و 30% به‌سه‌ر لیبیا و 25% به‌سه‌ر مۆڵدۆڤا و 25% به‌سه‌ر فلیپیندا كردووه.
له نامه‌كه‌یدا بۆ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، تره‌مپ رایگه‌یاندووه كه "له یه‌كی ئابه‌وه 30٪ پێناسی گومرگی ده‌خه‌ینه سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی عێراق".
تره‌مپ له نامه‌كه‌یدا بۆ سودانی دەڵێت كه "حكومه‌ته‌كه‌ی پێی باشه عێراق كارگه له ئه‌مریكا بكاته‌وه و بازاڕه‌كانی به‌ڕووی كاڵای ئه‌مریكیدا بكاته‌وه".
PM:07:06:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت