لیژنه وه‌زارییه‌كه‌ی عێراق یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی بۆ چاره‌كردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی هه‌رێم ئه‌نجام دا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه بۆ چاره‌كردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم پێكهێنرا، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا و تاوتوێی هه‌ردوو پێشنیازنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و ته‌وتینی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له خۆده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 9ی ته‌ممووزی 2025، ئه‌و لیژنه وه‌زارییه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵه‌وه بۆ چاره‌كردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر پێك هێنرا، به سه‌رپه‌رشتیی محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی فیدراڵ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
هه‌ر یه‌ك له نه‌عیم عه‌بودی، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌نگین ڕێكانی وه‌زیری نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ساڵح حه‌سناوی، وه‌زیری ته‌ندروستی، خالید به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان و خالید شوانی، وه‌زیری داد له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماده‌بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو پێشنیازنامه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌كردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێكران كه كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ری گرنگیان تێدا خراوه‌ته‌ڕوو، دیارترینیان پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم و میكانیزمی رێكخستنی و قه‌باره‌ی به‌كارهێنانی ناوخۆیی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانه، سه‌ره‌ڕای راده‌ستكردنی پشكی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵی له داهاتی نانه‌وتی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ته‌وتینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
لیژنه‌كه جه‌ختی له گرنگیی به‌رده‌وامی گفتوگۆ ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌كان سه‌باره‌ت به دۆسیه‌كانی ناو هه‌ردوو پێشنیازنامه‌كه به ئامانجی گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی خێرا و دادپه‌روه‌رانه و واقیعی و كرده‌یی كرده‌وه، كه مافی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان وه‌كوو ته‌واوی مووچه‌خۆرانی عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات له چوارچێوه‌ی یه‌كێتی سیاسه‌تی دارایی ده‌وڵه‌تدا.
دوێنێ سێشه‌ممه، 8ـی ته‌ممووزی 2025، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا، لێژنه‌یه‌ك له پێنج وه‌زاره‌ت؛ خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، دانیشتووان و ئاوه‌دانكردنه‌وه، ته‌ندروستی، پیشه‌سازی و كانزاكان و داد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سه‌باره‌ت به مووچه و نه‌وت پێكبهێنرێت.
PM:06:44:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت