رێباز حه‌ملان: چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له كۆتا رۆژه‌كانێتی و یه‌كلا ده‌بێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "ئەوەی روودەدات بەرامبەرمان پیلانێکی سیاسی زاڵمانەیە"، ده‌شڵێت: "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم له كۆتا رۆژه‌كانێتی و یه‌كلا ده‌بێته‌وه".
رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌س بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ئه‌و موناقه‌شه‌و وتوێژه تونده‌ی دوێنێ 2025/7/8 له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و دكتۆر فۆاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌سه‌ر پرسی موچه‌و بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم رویدا ..".
ناوبراو باس له‌وه ده‌كات كه "به‌نده له مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا به نامه‌یه‌كی دورو درێژ به‌رێزان قیاده‌ی هه‌رێمم لێ ئاگادار كرده‌وه به ته‌فاسیل و به زانیاری و دۆكیومێنتی دروست كه ئه‌م پێشهاتانه رووده‌دات، وه نیه‌تی خراپتریشیان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌یان بۆ بچێته سه‌ر، قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، من چه‌ند مانگێك له به‌غداد بووم پیلان و عه‌قڵیه‌تی ئه‌وانم خوێنده‌وه كه نیه‌تیان چیه به‌رامبه‌ر به هه‌رێم و ده‌ستكه‌وته‌كانی، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم 2025/1/11 به ئاماده‌بوونی وه‌زیره كورده‌كان له به‌غداد و به‌شێك له سه‌رۆكی كوتله كوردییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به وردی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستام بۆ باسكردن كه رووده‌دات".
ده‌شڵێت: "ئه‌و كاته‌ی من باسم له‌م پلانانه كرد كه دژی هه‌رێم به‌ڕێوه‌یه هه‌ندێك به‌رپرسی باڵای كورد له حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری كورد له به‌غدا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان كه لێیان تێك نه‌چێت پێچه‌وانه‌ی من قسه‌یان كرد".
یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌كورتی ئه‌وه‌ی رووده‌دات به‌رامبه‌رمان له به‌غداد سێ هۆكاره:
یه‌كه‌م؛ پیلانێكی سیاسی زاڵمانه‌یه و بریارێكی ناده‌ستوری و نادادییه.
دووه‌م؛ بانگه‌شه‌ی پێشوه‌خته‌ی لایه‌نه‌كانه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.
سێیه‌م: ده‌ستی هه‌ندێك كه‌س و لایه‌نی ناوخۆیی ناو هه‌رێمه كه‌به‌رده‌وام جێبه‌جێكاری پلانه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی شۆڤێنی عێراقین له هه‌رێم.
PM:05:31:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 396
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت