نه‌زهه‌ت حالی: دوای زیاتر له 30 ساڵ حوكمڕانی كوردی، نه‌مانتوانیوه سنوره عه‌شایرییه‌كان تێپه‌ڕ بكه‌ین
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌رباره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی قه‌زای خه‌بات، رایگه‌یاند كه " ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێت كێشه‌ی نێوان ئه‌ندامه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ئه‌ی چۆن ده‌توانێت كێشه‌ی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
نه‌زهه‌ت حالی، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری ئاژانسی پاراستنی سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان له وتارێكدا له‌ژێر ناوی "پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان ئه‌ركی هه‌موومانه" ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ڕووداوی شه‌وی ڕابردوو له سنوری خه‌بات ڕووداوێكی زۆر ناخۆش بوو و جێگای ئه‌سه‌فه، به‌داخه‌وه هێشتا ئێمه نه‌مانتوانیووه وه‌كو گه‌لی كوردستان دوای زیاتر له سی ساڵ حوكمڕانی كوردی، سنوره عه‌شایرییه‌كان تێپه‌ڕ بكه‌ین، وه‌كو گه‌لێكی خاوه‌ن یه‌ك ئامانج و داهاتووی هاوبه‌ش بیر بكه‌ینه‌وه، له خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتر وه‌كو پێویست به‌شدار بین، هه‌روه‌ها كارێكی وا بكه‌ین به كرده‌ی یاسا سه‌روه‌ر بێت".
نه‌زهه‌ت حالی ده‌ڵێت: "هه‌ركییه‌كان و گۆرانه‌كان وه‌كو هه‌موو عه‌شیره‌ته‌كانیتر پێكهاته‌ی گرنگی جه‌سته‌ی گه‌له‌كه‌مانن، كێشه‌ی نێوان دوو كه‌س یان دوو گوند نابێت ئه‌وه‌نده فراوان بكرێت، ده‌كرا به ته‌فاهومی هه‌ر دوو لا به ناوه‌ندگیری چاكه خوازان چاره‌سه‌ر بكرێت".
روونیشیكردوووه‌ته‌وه كه "لایه‌نی فه‌رمی به تایبه‌ت برایانی سلكی ئه‌منی گرنگه زۆر وریا بن كه ڕۆڵی پێشگیریی ببینن و ڕێگه نه‌ده‌ن كێشه‌كان گه‌وره ببن، سه‌ركه‌وتن و توانای دامه‌راوه ئه‌منییه‌كان له سه‌ره‌تاوه په‌یوه‌سته به ڕێگه گرتن له ڕوودانی ڕووداوه ئه‌منییه‌كان، پاشان له‌ته‌عامولی ژیرانه‌یه له دوای ڕووداوكان و ده‌رئه‌نجامه‌كان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی باڵایه‌ی پێشووتری ده‌زگای پاراستن باس له‌وه ده‌كات كه "له ڕووی سیاسی و لایه‌نی حزبییه‌وه هه‌ر دوولا خۆیان به پارتی ده‌زانن و سه‌رۆك بارزانیان خۆش ده‌وێت، له‌و بارودۆخه‌دا كه هه‌رێمه‌كه‌مان و خه‌لكه‌كه‌ی له دۆخی ئابوری سه‌ختدان،ل ایه‌نی حزبی ده‌یانتوانی ڕۆلی باشتر ببین و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن خه‌ڵك توشی دڵه ڕاوكێ ببێت. ئه‌گه‌ر حزبێك نه‌توانێت كێشه‌ی نێوان ئه‌ندامه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات ئه‌ی چۆن ده‌توانێت كێشه‌ی نێوان خۆی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".
نه‌زهه‌ت حالی نووسیویه‌تی: "ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌و ڕووداوانه نابێت ببنه هۆی ڕق هه‌ڵگرتنی عه‌شایری له‌گه‌ڵ یه‌كتر و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منی و فه‌رمییه‌كان. پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان له لایه‌ن خه‌لكه‌وه نه‌ك ته‌نیا پێویسته به‌ڵكو ئه‌ركه".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌ركی به‌رپرس و كارمه‌ندانی حكومه‌تیشه به كاری باش و دوور كه‌وتنه‌وه له هه‌ڵه، ئه‌ركی خۆیان له پاراستنی شكۆی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی هه‌رێم جێبه‌جێ بكه‌ن و له هه‌ڵسوكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك دادپه‌روه‌ر بن. بەو هیوایەی ئەمە دوایین ڕووداوی لەو چەشنە بێت. خودای مەزن گیانی قوربانیان ئەو ڕووداوە بە بەهەشت شاد بکات و شیفای خێراش بداتە بریندارەکان".
PM:05:02:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت