خورشید هەرکی: هه‌ر كه‌سێك سته‌مكار بێت و زوڵم بكات، به سزای خۆی ده‌گات
وێستگه‌نیوز-
خورشید هه‌ركی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه‌كانی هۆزی هه‌ركی كه دوێنێ له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌ولێر به شه‌ڕ هات، رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌و كراوه، "ئیسرائیل به غه‌ززه‌ی نه‌كرد"، ده‌شڵێت: " هه‌ر كه‌سێك سته‌مكار بێت و زوڵم بكات، به سزای خۆی ده‌گات".
خورشید هه‌ركی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی وتی: "سڵاو له كاك شاسوار ده‌كه‌م، ئێمه هه‌رده‌م له‌به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌م راده‌وه‌ستین، چاوی ماچ ده‌كه‌م".
ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی هۆزی هه‌ركی ده‌ڵێت: "هه‌ر كه‌سێك سته‌مكار بێت و زوڵم بكات، ئاوا به سزای خۆی ده‌گات".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ته‌نازول و ته‌سلیم بوون نییه تا مردن، سڵاوم به كاك شاسوار بگه‌یه‌نه و پێی بڵێ ئه‌وه ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه له هاوڵاتی خۆی ده‌دات و به زرێپۆش و ده‌بابه‌وه هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر، ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه كرا ئیسرائیل به غه‌ززه‌ی نه‌كرد".
باسی له‌وه‌شكرد كه "ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێم له‌سه‌ر خه‌ته تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كه بكات وتم هه‌ر كه‌س و هێزێك له‌به‌رامبه‌ری ئێمه بجوڵێت گێریان پێده‌كه‌ین".
خورشید هه‌ركی راشیگه‌یاند كه "ساترمان لێداوه، وا حه‌فاره ئیش ده‌كات، ئه‌نواع و ئه‌شكاڵ چه‌كمان هه‌یه و پێنج هه‌زار چه‌كداری هه‌ركی ئاماده‌ن. عه‌شیره‌ی هه‌ركی خاوه‌نی شه‌هیده و له‌جیاتی رێزی لێبگیرێت به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
شەوی سێشەممە 8ـی 7ـی 2025، لە سنووری قەزای خەباتی سه‌ر به شاری هەولێر، شەڕ لە نێوان بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی و هێزە ئەمنییەکاندا روویدا، بەو هۆیەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
لە کاتێکدا شەڕی قورس لە نێوان هەردوولادا بەردەوامی هەبوو، رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداوەکەی دەکرد، بەڵام لەو کاتەوە ڕفێندراوە و هێشتا بێ سۆراغە.
لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس کوژران، کە یەکێکیان پێشمەرگەی زێرەڤانی بوو بە ناوی فەلاح حەسەن و خەڵکی سنووری کفری بوو، کوژراوەکەی دیکەش لە عەشیرەتی هەرکی بوو، ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون هاوکات، چەند ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و هەمەر سوتێندران و تێکشكێندران.
PM:04:50:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت