نێچيرڤان بارزانى و راوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق کۆبوونەوە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 9ـی 7ـی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ديدارەكەدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منيى عێراقیان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منييه‌كانيان كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له دوا هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له تورکیا کرد.
ئاماژە بەوەشکراوە، له ته‌وەرێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، تيشكيان خستووەته‌سه‌ر دۆخ و دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌واميى سياسه‌ت و كاركردن بۆ دوورهێشتنه‌وه‌ى عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له كێشه و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.
هەروەها، "پاراستنى ئارامى و ئاسايشى سنووره‌كان و چه‌ند پرسێكى تر‌ى ئه‌منى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه وه‌زيرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش ئاماده‌ى بوو".
PM:03:48:09/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 100
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت