ئومێد خۆشناو: لە ناوەندی پارێزگای هەولێر 85 پاڵاوگە داخراون
وێستگەنیوز_
ڕێوشوێنە توندەکانی پاککردنەوەی ژینگە و گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە دژی پاڵاوگە نایاساییەکان و خاوەنەکانیان بەردەوامە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر زاری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڵاوی کردەوە، بەهۆی سەرپێچی پاڵاوگەکان، لە ناوەندی پارێزگای هەولێر، 43 کەس بەبڕیاری دادگا دەستگیر کراون، هەروەها 85 پاڵاوگەش داخراون.
ئومێد خۆشناو رایگەیاندووە: شەش پاڵاوگە لە سنووری شارۆچکەی قوشتەپە هەڵگیراون، پاڵاوگەیەک داخراوە و 15 پاڵاوگەش دوای داخستنیان، لەلایەن لیژنەی ژینگەی هەولێر و پارێزگای هەولێر کراونەتەوە، کە بەپێی ڕێنمایی ژینگەی هەولێر کار دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە،، لە درێژەی ڕێکارەکان، دوو خاوەن پاڵاوگە دراونەتە دادگا و خاوەن پاڵاوگەیەک دەستگیر کراوە و ڕێکارەکانیش بەردەوامن.
گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی دژ بە سەرپێچیکارانی لە پاڵاوگەکان پەیوەستە بە بڕیارێکی حکومەت کە هەر پاڵاوگەیەک پابەندیی ڕێنماییە ژینگەییەکان نەبێت، دەبێت دابخرێت و خاوەنەکانیشیان دەستگیر بکرێن.
PM:02:25:09/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت