وێستگەنیوز_
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "خۆشحاڵین لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا، کارەبای 24 کاتژمێری بۆ زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی دابینکراوە، کە دەکاتە نزیکەی 30%ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان ."
بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی کارەبا، "دوابەدوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆ، زۆرینەی هاوڵاتیان لەسەر ئاستی شارەکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی دەستیین دەگات بە کارەبای 24 کاتژمێری و فراوانبوونەکەش تەواوی هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە."
وەزارەتی کارەبا ئاشکرای کردووە، "زیاتر لە دوو ملیۆن هاوڵاتی و 544 هەزار هاوبەش ئێستا سوومەندن لە پڕۆژەکە."
زیاتر لە 2,100 مۆلیدەی گازوایل لە گەڕەکەکان کوژێنراونەتەوە و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە زیاتر لە 7,000 مۆلیدە بکوژێنێتەوە."
هەروەها دڵنیایی دەدات لەوەی، تاوەکو کۆتایی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێ دەگات.
ئەو ئامارانەی وەرگیراون ئەوە دەخەنەڕوو کە، بەشداربووانی کارەبای 24 کاتژمێری بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیەن: لە هەولێر 354 هەزار هاوبەش کە نزیکەی ملیۆنێک و 375 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن، لە سلێمانی؛ 140 هەزار هاوبەش کە نزیکەی 504 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن و لە دهۆک 50 هەزار هاوبەش کە نزیکەی 176 هەزار کەس لێی سوودمەند دەبن.
لیستی ناوی ئەو گەڕەکانەی پێشتر یان لە ئەمڕۆوە کارەبایان دەبێتە 24 کاتژمێری:
گەڕەکەکانی سلێمانی
سێتوان، زێڕينۆك، خەبات، ياڵەكەى خەبات، شۆڕشى نوێ، ئیبراهيم احمد، كانی با، گوڵی شار، گرین سیتی، شوقەكانی یەكگرتوو، هۆمەرە كوێر، گەڕەكى چيا، نەخۆشخانەی هيوا، نەخۆشخانەی ئەنور شێخە، نەخۆشخانەی سمارت، سەرشەقام، بەشێكی مامۆستايان، وەيس. جولەکان، بەرانان، گردی عەلی ناجی، كانی ئاسكان، عەقارى، شێخ فەتاح، شێخ محێدین، قالاوە، چوارباخ، شارەوانى، حاجى ئاوا، ئوتێل گراند میلینیۆم، مامۆستايان، باخان، سەربەرزی، مەجيدبهگ، باخی سعید بەگ، كارێزەوشك، هەواری تازە، شێخان، رزگارى تازە، زەرگەتە، شەهيدانى زەرگەتە، گردی ئەندازیاران، بەشێكی بەرانان، بەختياری، بەختياری تازە
گەڕەکەکانی هەولێر
بێتواتەی نوێ، هەولێری نوێ، هیوا سیتی، حەسارۆک، رۆژهەڵات، نەورۆز سیتی، فلۆریا سیتی، ئەندازیاران، قەرەبوو، لاوان، ئاشتی، شاری هیران، فەرمانبەران، جادەی کۆنی بنەسڵاوە، زۆنی بنەسڵاوە، دارەتوو، زەیتوون، رۆشنبیری، گردجووتیار، پیرزین، زۆنی شاری زێڕین، شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کورانی ئەلبان، رزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوا، راستی، نیشتیمان، راپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عەرەب، منارە، ژیان، تەیراوە، مستەوفی، سەلاحەدین، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، شۆڕش، کانی، نووسەران، کوێستان، خانەقا، شەهیدان، سەیداوا، سێتاقان، کۆماری، رووناکی، پزیشکان، مەنتکاوە، مهاباد، زانکۆ، حەمرین، شارەوانی، ئیسکان و موفتی، کارێزان، باداوا، مامۆستایان 1&2، خەبات، منارە 1&2، چوار چرا، زانایان و هەڤالان، سەروەران، چنار، برایەتی، خانزاد، ناوچەی پیشەسازی سەفین و باکوور، گوڵان 1، گوڵان 2
گەڕەکەکانی دهۆک
گرێ باسی، زانکۆی پۆلیتەکنیک، شاری کەیار، گەڕەکی مەلایان (KRO)، مۆڵی دهۆک، پارکی ئازادی، رەزا (گەڕەکی عەسکەریی 2)، زۆنەکانی گرێ سۆر، شاخکێ 1، ماڵتا 1، شاخکێ 2، زەری لاند، ماسیکێ، بەرۆشکێ، سەرهەڵدان، مامەدکێ، زۆزان، کانی مامەدکێ، خەبات.
PM:02:13:09/07/2025
ئهم بابهته 6140
جار خوێنراوهتهوه