قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر


وێستگەنیوز_

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گەیشتە هەولێر و بڕیارە چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی هەبێت.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووزی 2025، لەسەر ڕاسپاردەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئاژانسی هەواڵی عێراق باسی لەوەشکردووە، ئەعرەجی لەم سەردانەیدا چەند دیدارێکی سیاسی و ئەمنی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەبێت.


PM:12:34:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت