پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە و دەگەنە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بەگشتى ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
ئاماژی بەوەشکردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت لە سەعاتێکدا.
ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :48 پلەی سیلیزی
AM:11:57:09/07/2025
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت