سبەی ئەو 7 گەنجەی لە لیبیا دەستگیرکرابوون دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان


وێستگەنیوز_

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 10ی تەمووزی 2025 ئەو 7 هاوڵاتییەی لە لیبیا دەستگیرکرابوون لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی تەمووزی 2025، د. موسەننا ئەمین، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "کاتژمێر 03:05 خولەکی بەرەبەیانی سبەی پێنجشەممە 7 گەنجە کوردەکەی لیبیا دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر."
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ فڕۆکەکەی ئەو 7 گەنجە کوردە لە لیبیاوە بەرەو عەممان'ـی پایتەختی ئوردن بەڕێدەکەوێت.
 
بە وتەی موسەننا ئەمیند، ئەو گەنجانە لەسەر ئەرکی خۆیان دەگەڕێنەوە و لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە تیکتی فڕۆکەیان بۆ کڕدراوە، بڕیاربوو یەکێکی دیکەش کە لە زیندانییەکی دیکەی لیبیا بوو، بگەڕێتەوە؛ بەڵام بەهۆی دەستنەکەوتی تیکتی فڕۆکە، گەڕانەوەی ئەو دوادەکەوێت.

ئەو 7 گەنجە هەوڵیانداوە لە رێگەی لیبیاوە بە قاچاخ بچنە ئەورووپا، لە 24ی نیسانی 2025ـەوە پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکاریان پچڕا، دوای ئەوەی لە لیبیا لەلایەن "هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا"ـوە دەستگیر کران.
 
ناوی گەنجەکان بەم شێوەیە:
 
- دیاری فەرهاد مینە (خەڵکی راپەڕین)
- دابان مەجید رەمەزان (خەڵکی راپەڕین)
- ئەحمەد عەبدولڕەحمان ئیبراهیم (خەڵکی راپەڕین)
- کەیوان عەبدوڵڵا ئەحمەد (خەڵکی راپەڕین)
- دیاری محەممەد مەحموود (خەڵکی راپەڕین)
- دانا خدر قادر (خەڵکی راپەڕین)
- بڕیار عوسمان عەلی (خەڵکی پارێزگای هەولێر)


AM:10:15:09/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت