لە کاتی ڕووماڵی شەڕی هەرکی و هێزە ئەمنییەکاندا پەیامنێری وێستگەنیوز ڕفێندرا
وێستگەنیوز_
ڕزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز لەکاتی ڕووماڵی شەڕی هەرکی و هێزە ئەمنییەکان رفێندرا.
دوای ئەوەی بەشێوەیەکی مەیدانی و پیشەییانە بۆ گەیاندنی راستییەکان، رزگار کامیل، پەیامنێری وێستگەنیوز لە سنووری دهۆک چووە سنووری روڤیا و رووماڵی رووداوی شەڕی نێوان هەرکی و هێزە ئەمنییەکانی کرد، رفێندرا.
رزگار کامیل دواهەمین جار، بڵێ لە سنووری ڕوڤیا دەرکەوت، لەوێ لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رفێندراوە و ماوەی شەش کاتژمێرە تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی نادیارە.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز بێجگە لە پەیامنێری وێستگەنیوز، تیمی دهۆکی ئێن ئاڕتی کە لە هەمان شوێن بوون، دەستگیرکراون.
وێستگەنیوز سەلامەتی گیانی تیمە رۆژنامەوانییەکەی دەخاتە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و داوای دەستبەجێ رزگارکردنی پەیامنێر، رزگار کامیل دەکات.
وێستگەنیوز یەکێک بوو لەو میدیا کەمانەی کە رستەوخۆ ڕووماڵی ڕووداوی شەڕی هەرەکی و هێزە ئەمنییەکانی دەکرد و هەوڵیدا رووداوەکان وەک خۆی بگوازێتەوە.

AM:08:44:09/07/2025
ئهم بابهته 1828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت