لیژنە باڵاکەی عێراق لە 24 کاتژمێردا راسپاردەکانی لەبارەی مووچەوە ئامادە دەکات


وێستگەنیوز_

بەگوێرەی زانیارییەکان، سبەی کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ، ئەو لیژنە باڵایەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێکیهێنا، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.

لیژنەکە لە 24 کاتژمێردا راسپاردەکانی خۆی ئامادە دەکات، دواتر راستەوخۆ کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی نەوت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

لیژنەکە پێکهاتووە لە محەممەد تەمیم، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانان؛ بەنگین رێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن؛ خالید شوانی، وەزیری داد؛ ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی و نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هاوکات، بڕیارە "ئەمشەو شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کورد لە بەغدا، لە ماڵی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆببنەوە".


PM:08:43:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت