ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ـی بنەڕەتی و 12 راگەیەنرا


وێستگەنیوز_

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی وەزاری 12ـی ئامادەیی راگەیاند.  ئێستا لە ئەپلیکەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە 

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردە:
 
سوپاسگوزاری ڕۆڵی وەزارەت، لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەرپەرشتیاران، مامۆستایان، پەروەردەکاران و کارگوزارانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانین کە توانییان پڕۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکان لە ئاستێکی زۆر باشدا بەڕێوە بەرن. پاش دوو (٢) ڕۆژ لە تەواوبوونی تاقیکردنەوە گشتییەکان، ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی (بە هەموو بەشەکانیەوە) دەکەینەوە کە لە ئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی وەزاریی خولی یەکەم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥، لە ئەپلیکەیشنی "ئی-هەڵسەنگاندن" (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە.
 
تێبینیی یەکەم: کاتژمێر (١٠)ی ئەمشەو، بەستەرێک (لینکێک) لە پەیجی فەرمیی وەزارەت دادەنرێت بۆ سەیرکردنەوەی پەڕەی سۆما (وەڵامەکان)، کە قوتابی دەتوانێت بە شێوازی دیجیتاڵی وەڵامەکانی خۆی و وەڵامی نموونەییی دروست سەیر بکات.
 
تێبینیی دووەم: قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پڕ بکاتەوە، لە ڕێکەوتی ٩/٧/٢٠٢٥ تاکو کۆتاییی دەوامی فەرمیی فەرمانگەکان لە ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠٢٥. بەدڵنیایییەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە. پیرۆزباییتان لێ دەکەین و ئەو قوتابییانەشی کە دەرفەتی دەرچوونیان لەم خولەدا نەبووە، خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیان لەبەردەستە. بە هیوای سەرکەوتنیان.
وەزارەتی پەروەردە
لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان
٨ی تەممووزی ٢٠٢٥


PM:07:51:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 2052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت