كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ناكرێت
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ناكرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌هۆی یه‌كلایی نه‌كردوه‌ی پرسی نه‌وت و مووچه‌وه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نادرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتوون، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زیره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ناكرێت.
هۆكاری ئه‌نجام نه‌دانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تا ئێستا شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه و گفتوگۆكان بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسی نه‌وت و مووچه به‌رده‌وامن.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا بڕیاری دا لیژنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و مووچه‌ی هه‌رێم دروست بكرێت.
لیژنه‌كه له پێنج كه‌س پێكدێت كه وه‌زیره‌كانی داد، ته‌ندروستی، دارایی، خوێندنی باڵا له خۆده‌گرێت و محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری پلاندانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و راسپێردراون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن و بڕیاره له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا راپۆرتێكی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق بكرێت تا لانی كه‌م بڕیار له خه‌رجكردنی مووچه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم بدرێت.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌فتانه و له رۆژانی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.
PM:06:57:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 744
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت