د. به‌رهه‌م ساڵح و د. محه‌مه‌د حه‌سان باسی چاره‌سه‌ری مووچه ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق له‌گه‌ڵ نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق باسی چاره‌سه‌ری مووچه ده‌كه‌ن.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه "د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری پێشوی عێراق له شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له د. محه‌مه‌د حه‌سان، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له دیداری د. به‌رهه‌م ساڵح و د. محه‌مه‌د حه‌سان باس له هه‌لومه‌رجی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان كرا.
راشگه‌یه‌ندراوه كه "د. به‌رهه‌م ساڵح و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان باسیان له پێویستی چاره‌سه‌ركردنی گرفتی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كرد".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 8ی ته‌مووزه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم مووچه‌ی مانگه‌كانی ئایار و حوزه‌یرانی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ دابه‌شكردنی دیار نییه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا بڕیاری دابه‌شكردنی مووچه‌ی له داهاتی ناوخۆ و ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو كه حكومه‌تی عێراق ناردوویه‌تی و زیاتر له 400 ملیار دیناره، نه‌داوه.
PM:06:36:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت