ئه‌مڕۆش بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌درا
وێستگه‌نیوز-
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌دا و بڕیاری دا لیژنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دروست بكات.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌ستپێكرد و دواتر پرسه‌كانی مووچه و نه‌وتی هه‌رێم خرایه ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه تا تاووتوێ بكرێت و بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم یه‌كلایی بكرێته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هیچ بڕیارێك له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌درا و بڕیاردرا لیژنه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه دروست بكات.
لیژنه‌كه له پێنج كه‌س پێكدێت كه وەزیرەکانی داد، تەندروستی، دارایی، خوێندنی باڵا له خۆده‌گرێت و محه‌مه‌د ته‌میم وه‌زیری پلاندانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و راسپێردراون كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێم ئه‌نجام بده‌ن بڕیاره له‌ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوودا راپۆرتێكی هاوبه‌ش ئاماده بكه‌ن و پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق بكرێت تا لانی كه‌م بڕیار له خه‌رجكردنی مووچه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم بدریت.
هۆكاری ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌غدا بڕی نه‌داوه به ناردنی مووچه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ردوو شاندی هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسه‌كانی نه‌وت و مووچه.
عێراق جه‌خت له‌سه‌ر راده‌ستكردنی ته‌واوی دۆسێی نه‌وتی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه و پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له نه‌وتی هه‌رێم له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه.
هاوكات حكومه‌تی عێراق داواكارییه‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی ره‌تكردووه‌ته‌وه كه بریتییه له دانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكان و ئاماده نییه ئه‌و قه‌رزه بداته‌وه به‌وپێیه‌ی هیچ بڕه نه‌وتێكی راده‌ست نه‌كراوه.
PM:05:39:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت