"مووچه‌ی هه‌رێم خرایه نێو به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق"
وێستگه‌نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه پرسی مووچه و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان خرایه نێو به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی ده‌ستپێكرد به‌بێ ئه‌وه‌ی پرسه‌كانی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌بێت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران پرسه‌كانی مووچه و نه‌وتی هه‌رێمی خستووه‌ته ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كه تا تاووتوێ بكرێت و بڕیاریان له‌باره‌وه بدرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و مووچه نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی شاندی به‌غدا جه‌ختی له راده‌ستكردنی دۆسێی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌نییه هه‌مووی راده‌ست بكات و سووره له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی به‌شێكی له‌ژێر ده‌سه‌ڵااتی خۆیدا.
پێشتریش دارا سێکانیانی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاندبوو كه "پرسی مووچە بچێتە ئەنجومەنی وەزیران یان نەچێت پەیوەستە بەوەی هەرێم چەند پابەندە بە بڕیاری حکومەتی عێراقی".
PM:03:03:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت