كه‌ركوك بڕیاری دا رێوشوێنی توند دژی سه‌رپێچیكاران بگرێته‌به‌ر
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك بڕیاری دا رێوشوێنی توند دژی ئه‌و سه‌رپێچیكارانه‌ی پاشماوه‌ی بیناسازی له شوێنه گشتیه‌كان فڕێده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی شتومه‌ك له‌جامی ئۆتۆمبێله‌وه فڕێده‌ده‌نه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌وانه‌شی كه ئۆتۆمبێل له‌به‌رده‌رگا ده‌شۆن بگرێته‌به‌ر و به‌توندی سزایان بدات.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك له نووسراوێكیدا بڕیاری دا كه ئه‌و كه‌سانه‌ی پاشماوه‌ی داروپه‌ردوی بینا و باڵه‌خانه‌كان فڕێده‌ده‌نه شوێنه گشتیه‌كان و نایبه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه بۆئه‌و مه‌به‌سته دیاریكراون، به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێن.
هاوكات بڕیاری دا هه‌ركه‌سێك له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه پاشماوه یاخود خۆراك یان شتومه‌ك فڕێبداته ده‌ره‌وه و رێگا گشتیه‌كان پیس بكات، غه‌رامه ده‌كرێت به‌بڕی 250 هه‌زار دینار.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركوك راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌به‌رده‌رگا یان رێگا و شوێنه گشتیه‌كان ئۆتۆمبێل ده‌شۆن، به‌بڕی 50 هه‌زار دینار غه‌رامه ده‌كرێن و پێویسته شوشتن ئۆتۆمبێل له شوشتنگه‌كان ئه‌نجام بدرێت، هه‌ر شوشتنگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر شۆسته یان شه‌قام ئۆتۆمبێل بشوات به‌هه‌مان پێبژاردن سزاده‌درێت".
PM:02:54:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت