په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له دوو كاتژمێردا 6 پۆست دژی پارتی ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا شه‌ش پۆست دژی پارتی ده‌كات و داوای "ته‌وتین"دووپات ده‌كاته‌وه.
هه‌ردی سه‌ڵاح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانی له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك شه‌ش پۆستی كردووه دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره له پۆسته‌كانیدا داوای "ته‌وتین"كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێمی كردووه وه‌ك ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری بۆ ده‌ركردووه:
هاوكات نووسیویه‌تی: "بەنزینی 450 دیناری، نەوتی 30.000 دیناری، کۆتایی هێنان بە بندیواری سوری و ئێرانی، کۆتایی هێنان بەقۆرخکاری حزبێکی خێڵی و خێزانی" .
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "هەمووشتێک لەپێناوی پاراستنی قەوارەکەمان و ژیانێکی خۆش و سەربەرزانەی خەڵک".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا كه له ئێستادا دانوستانه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران كه دوو مانگی رابردوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی به‌غدا جه‌ختی له راده‌ستكردنی دۆسێی ته‌واوی نه‌وتی هه‌رێم كردووه‌ته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمیش سووره له‌سه‌ر گلدانه‌وه‌ی به‌شێكی نه‌وته‌كه بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆ.
PM:02:37:08/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت