هاوڵاتییانی شاری کەرکوک ئاگاداردەکرێنەوە


وێستگەنیوز-

وەزارەتی بازرگانی عێراق وادەی پڕكردنەوەی كارتی ئەلیكترۆنی خۆراكی بۆ هاوڵاتییانی سنووری کەرکوک درێژكردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەموزی 2025، وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، "15ی تەموزی 2025، دواوادەیە بۆ هاوڵاتییانی سنووری کەرکوک بۆ نوێکردنەوەی کارتی ئەلیكترۆنی بەشەخۆراک".

داواش لە هاوڵاتییان دەکرێت تاوەکو ئەو وادەیە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە بۆ ئەوەی کێشەی بەشەخۆراکییان بۆ دروست نەبێت.


AM:11:25:08/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت