گۆڕانكاری له رووماڵكردنی رێوڕه‌سمی چه‌كدانانی په‌كه‌كه كرا
وێستگه‌نیوز-
كۆما جڤاكێن كوردستان "كه‌جه‌كه" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه"به‌هۆكاری بارودۆخی ئه‌منییه‌وه ئه‌و مه‌راسیمه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرا له پارێزگای سلێمانی به‌ڕێوه بچێت، گۆڕانكاری له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونه‌كه‌یدا كرا".
كه‌جه‌كه ده‌ڵێت: "مه‌راسیمه‌كه به‌رێوه ده‌چێت، به‌ڵام به شێوازی په‌خشی راسته‌وخۆ ناكرێت و ڕۆژنامه‌وانان ناتوانن ڕاسته‌وخۆ له مه‌راسیمه‌كه ئاماده‌بن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له جێگایه‌كی نزیك مه‌راسیمه‌كه شاشه‌یه‌كی گه‌وره ئاماده ده‌كرێت، له دوای مه‌راسیمه‌كه ڤیدیۆی مه‌راسیمه‌كه له‌و شاشه‌یه پیشان ده‌درێت".
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وه تاكه ڕێگایه كه بتوانن زانیاری تێدا به ده‌ستبهێنن. سه‌باره‌ت به‌م گۆڕانكارییه دره‌نگ وه‌خته، له دڵه‌وه داوای لێبوردنتان لێده‌كه‌ین، سوپاسی تێگه‌یشتنتان ده‌كه‌ین له بارودۆخه‌كه".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌جه‌كه‌دا هاتووه كه "ره‌نگه ئه‌و گۆڕانكاریه دره‌نگ وه‌خته‌وه كه له شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌كه ده‌كرێت، ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی به‌شداری نه‌كه‌ن له مه‌راسیمه‌كه‌دا، به ته‌واوی له بڕیاره‌كه‌تان تێده‌گه‌ین و ڕێز له بڕیاره‌كه‌تان ده‌گرین. دووباره داوای لێبوردن ده‌كه‌ین بۆ هه‌ر نیگه‌رانییه‌ك كه به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌وه تێدانتا درووست بووبێت. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به به‌خشنده‌ییه‌وه داوای تێگه‌یشتنتان لێ ده‌كه‌ین له دۆخه‌كه".
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێتید پرێس له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردبووه‌وه كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پرۆسه‌ی چه‌كدانانی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه له‌نێوان 10 بۆ 12ی ئه‌م مانگه له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌ست پێبكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌مین هه‌نگاوی چه‌كدانان و نیشاندانی نیازپاكی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه به‌رامبه‌ر به توركیا.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه، په‌كه‌كه چه‌كه‌كانی له‌ناو ده‌بات نه‌وه‌ك ڕاده‌ستیان بكات، ئه‌وانه‌شی له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا چه‌كداده‌نێن له‌نێوان 20 بۆ 30 ئه‌ندام ده‌بن.
PM:11:39:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت