به‌غداد ئه‌لیه‌وم: شانده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی فراوانی نه‌بووه بۆ رێككه‌وتنی كۆتایی
وێستگه‌نیوز-
ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی عێراقی رایگه‌یاند كه شانده‌كه‌ی هه‌رێم بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌سه‌ڵاتی فراوانی نه‌بووه بۆ رێككه‌وتن، ده‌شڵێت كه به‌هۆی ئه‌وه هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، پێده‌چێت سبه‌ینێ پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌زیره‌كانی له به‌غدا بكێشێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی ته‌مموزی 2025 ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری "سه‌رچاوه سیاسییه ئاگاداره‌كان"یه‌وه شكستهێنانی دانوستانه‌كانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به مووچه و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، كه ناوه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراوه، "شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ به‌غدا بگاته رێككه‌وتن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نه‌بوون هه‌موو نه‌وتی به‌رهه‌م هێنراو راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، ئه‌مه‌ش خاڵێكی ناكۆكیی بنه‌ڕه‌تی بووه".
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن "شانده كوردیه‌كه ده‌سه‌ڵاتی فراوانی نه‌بووه كه ڕێگه‌ی پێبدات ته‌نازول بكات یان ڕێككه‌وتنی كۆتایی واژۆ بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وتی دانوستانه‌كان و به‌ره‌وپێش نه‌چوونی هه‌بووه".
ئاژانسه‌كه باسی له‌وه‌شكردووه كه "له كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پرسی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یان تاووتوێكردنی ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی هه‌رێمی تێدا نییه، ئه‌مه‌ش سه‌ركرده كورده‌كانی تووڕه كردووه، به‌تایبه‌تی له‌ناو پارتی دیموكراتی كوردستان".
له پێشهاتێكی به‌رچاودا، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه "پێده‌چێت سبه‌ی سێشه‌ممه پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیارێك ده‌ربكات بۆ كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كانی له حكومه‌تی فیدراڵی، ئه‌مه‌ش وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك به‌رامبه‌ر به به‌رده‌وامی دواكه‌وتنی مووچه و نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی روون له‌گه‌ڵ به‌غدا".
PM:10:14:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت