محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ته‌سلیمكردنی نه‌وت به‌رپرسیارێتی مێژووییه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان داواكاره ره‌شنوسه‌كه‌ی به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و راده‌ستكردنی نه‌وت قبوڵ نه‌كرێت.
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان له پۆستێكدا له پلاتفۆڕمی (X) نووسیویه‌تی: "پرسی نه‌وت یه‌كێكه له پایه بنچینه‌ییه‌كانی دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ته‌سلیمكردنی ته‌واوی ئه‌و مه‌له‌فه، به‌رپرسیارێتی مێژووییه به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ی ئێستا و داهاتوو".
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود ده‌ڵێت: "ڕاده‌ستكردنی نه‌وت واته ڕاده‌ستكردنی هه‌موو سه‌روه‌رییه‌كان. نابێت ڕه‌شنوسه‌كه‌ی به‌غدا بۆ ئه‌و پرسه قبوڵبكرێت".
سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان راشیگه‌یاندووه كه "داواكارین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان خۆیان تووشی هه‌ڵه‌ی مێژوویی نه‌كه‌ن!".
PM:07:59:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت