نوێترین لێدوانی قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، وتی: "ئیشه‌ڵا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی باش ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "ئێستا وه‌فدێكی ئێمه له به‌غدایه و به‌رده‌وامن له كۆبوونه‌وه‌كانیان و ئیشه‌ڵا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی باش ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "پێشتر وه‌فدێكی عێراق سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و كۆبوونه‌وه‌كان باشبوون، پێشبینیمان ده‌كرد ئه‌و وه‌فده بچوایه‌ته‌وه به‌غدا و ئه‌نجامه‌كه‌ی باشتر بوایه، به‌ڵام وانه‌بوو".
راشیگه‌یاند كه "ئێستا وه‌فدێكی هه‌رێم له به‌غدایه و به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه و بڕیاره وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش له به‌غداد كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بده‌ن".
PM:07:43:07/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت