عەلی حەمەساڵح: بۆ خەڵکی کوردستان گرنگە، کۆی نەوتی هەرێم بدرێت بە عێراق


وێستگەنیوز-

سەرۆکی رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، بۆ خەڵکی هەرێم واباشترە کە کۆی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بکریت.


ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، "عێراق داوای لە حکومەتی هەرێم کردووە، کۆی نەوتەکەی بدرێتێ، بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوتی سپی هەرێمی کوردستان دەبەستێرێتەوە بەعێراقەوە، واتە: بەنزین لیتری بە (450 دینار) و نەوتی سپی (بەرمیلی 30 هەزار) دینار، بەڵام دەسەڵاتدارانی هەرێم، دەڵێن، "لەبری ئەوە (66 هەزار بەرمیل)ی رۆژانە نەوتمان بدەنێ خۆمان دەیپاڵێوین، عێراق دەڵێت (47 هەزار بەرمیل) دەدەین".

ئاماژە بەوەکراوە، "بۆ خەڵکی کوردستان گرنگە، کۆی نەوتەکە بدرێت و عێراق سوتەمەنی دابین بکات، ئەگەرنا ،دەبێت هەرێم خۆی بە نرخی عێراق بیدات".


PM:04:10:07/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو