مەسعود بارزانی و عیرفان عەبدولعەزیز جەختیان لەسەر هەماهەنگی نێوان لایەنەکان کردەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی تەموزی 2025، لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتیی دیموکراتی پێشوازی لە عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد.
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی رووداوەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و کاریگەریی هاوکێشە و رووداوەکان لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
ئاماژە بەوەکراوە، هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بۆ تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان کرایەوە.
PM:02:04:07/07/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت