وەزارەتى خوێندنى باڵا: پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە زانکۆکان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی
وێستگەنیوز_
وەزارەتى خوێندنى باڵا رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوە و دابەزینی خوێندکاران لە زانکۆکان دەکرێت بە ئەلیکترۆنی.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، 15ـی تەمموزی 2025، پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان لەنێوان زانکۆکان بە ئەلیکترۆنى دەستپێدەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند رۆژى داهاتوودا مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوە و دابەزین بۆ قوتابیان و خوێندکارانى زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2025-2026) بەشێوەى ئەلیکترۆنى بڵاودەکەینەوە.
AM:11:25:07/07/2025
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت