كارەبای سلێمانی: رەشەبا چەند گەڕەكێك بێ كارەبا دەكات و لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین
وێستگەنیوز_
بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، رەشەبا چەند گەڕەكێكی بێ كارەبا کردووە و لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنیداین.
کارەبای سلێمانی دەڵێت: بەهۆی ئەو بایە بەهێزەی كە لە دوێنێ شەوەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی کارەبا كەوتووە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژاوەتەوە.
بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی بەهۆی ئەو بایەی كە لە شەوی رابردووەوە سنووری سلێمانی گرتووەتەوە، لە ناو شار 19 فیدەری كارەبا كێشەی هەیە و لەدەرەوەی شاریش 6 فیدەر كێشەیان هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبای سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بەزووترین کات كارەبا بۆ هاوڵایان بگێڕنەوە.
AM:11:00:07/07/2025
ئهم بابهته 200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت