شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی گەیشتە بەغدا
وێستگەنیوز_
کەمێک لەمەوبەر شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لەبارەی رەشنووسەکە، گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتووە لە کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرۆ، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدان و بڕیارە کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆ لەگەڵ ئیحسان عەوادی، بەرپرسی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆببنەوە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕەشنووسێک ئامادەکرابوو، کە داواکاریی حکومەتی عێراق لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەبووە، داوای ڕادەستکردنی دۆسیەی نەوت و 50%ـی داهاتی نانەوتیان لە هەرێمی کوردستان کردووە، کە لە 90 ملیار دینار کەمتر نەبێت.
ئەمڕۆش ئەو کۆبوونەوەی کە دەکرێت بە مەبەستی "رێککەوتنی کۆتایییە لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت".
AM:10:23:07/07/2025
ئهم بابهته 640
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت