ترەمپ دامەزراندنی حیزبی سێیەم لە ئەمریکا بە گاڵتەجاڕی و بێسوود ناو دەبات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ دووشەممە، 7ـی تەمووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پلانی ئیلۆن مەسک بۆ دامەزراندنی حزبێکی نوێ گاڵتەجاڕانەیە
ڕۆژێک دوای ئەوەی ئیلۆن مەسک دامەزراندنی حزبێکی سیاسیی نوێی لە ئەمریکا ڕاگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پێش ئەوەی لە ویلایەتی نیوجێرسییەوە بۆ واشنتن بگەڕێتەوە، لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا دەربارەی حیزبەکەی مەسک وتی: لام وایە دامەزراندنی حیزبی سێیەم لە ئەمریکا، کارێکی گاڵتەجاڕانەیە، سیستەمی سیاسیی ئەمریکا هەمیشە دوو حیزبی بووە و وا دەزانم دامەزراندنی حیزبی سێیەم، تەنیا ئاڵۆزییەکان زیاد دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستەمی دوو حیزبی لە ئەمریکا جێگیر بووە و حیزبی سێیەم هەرگیز کاریگەریی نەبووە و نابێت. مەسک دەتوانێت بە دامەزراندنی حیزبی سێیەم دڵخۆش بێت، بەڵام بەلای منەوە تەنیا شتێکی گاڵتەجاڕانەیە.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا دوای ئەم لێدوانانەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس نووسی: "بە داخەوەم لەوەی ئیلۆن مەسک لە ڕێڕەوی خۆی ترازاوە و لە ماوەی پێنج هەفتەی ڕابردوودا وەک شەمەندەفەرێکی خراپی لێ هاتووە."
AM:09:07:07/07/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت