شاندی ئیمراڵی په‌یامی نوێی ئۆجه‌لان-یان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، شاندی ئیمراڵی رایگه‌یاند كه دۆخی ته‌ندرووستی باش بووه، ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه ناوبراو له گفتوگۆكاندا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه پڕۆسه‌ی ئاشتیی ده‌چێته قۆناغێكی نوێوه.
شاندی ئیمراڵی پارتی یه‌كسانیی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) له پاش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له ئیمراڵی، ڕاگهیاندراوێكیان بڵاو كرده‌وه.
له ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه، "ئێمه ئه‌مڕۆ له به‌ندیخانه‌ی ئیمراڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دوو كاتژمێری و نیویمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا، چاوپێكه‌وتنه‌كه زۆر به باشی تێپه‌ڕی، دۆخی ته‌ندرووستی ئۆجه‌لان زۆر باش بوو، له گفتوگۆكاندا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پڕۆسه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك بۆ ئه‌و هه‌نگاوه نوێیانه و به‌گوێره‌ی پێویستی پڕۆسه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن".
شاندی ئیمراڵی ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "وه‌ك پێشتر شانده‌كه‌مان ئاماژه‌ی پێدابوو، چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مه‌ش زۆر سوودبه‌خش ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاتی دیداره‌كه دیاریكراوه، هاوكات ئه‌و كۆمسیۆنه‌ی كه له په‌رله‌مانی توركیا پێك ده‌هێندرێت، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت له ئاشتیی و چاره‌سه‌ریدا، هیوا و باوه‌ڕیمان به یه‌كپارچه‌یی پڕۆسه‌كه، سوودبه‌خش ده‌بێت بۆ پڕۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی توركیا و به‌هێز ده‌بێت".
ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له كاتی چاوپێكه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، گوێبیستی هه‌واڵی گیانله‌ده‌ستدانی چه‌ند سه‌رباز بووین، به گازی میتان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌واڵه سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئاپۆ و دواتر هه‌موومانی خه‌مبار كرد، خودا لێیان خۆشبێت و سه‌بووری كه‌سوكاره‌كه‌یان بداته‌وه".
PM:08:49:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت