شاخه‌وان عه‌بدوڵا: سبه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌رێم و عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی رایگه‌یاند كه گفتوگۆكانی هه‌رێم و عێراق قۆناغی زۆر باشیان بڕیوه و سبه‌ی كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بوو".
شاخه‌وان عه‌بدوڵا كه له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه، ده‌ڵێت: "له ته‌واوی كۆبونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسكردن بوو له چاره‌سه‌ركردن و دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به زووترین كات".
ده‌شڵێت: "سوپاس بۆ خودا گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوه و سبه‌ی له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌نه رێكه‌وتن".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاند كه "له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، حكومه‌تی هه‌رێم و خودی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی زۆر هاوكار بووه تا ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ندێ جار ده‌ستبه‌رداری هه‌ندێ مافی یاسایی هه‌رێم بووه له‌و پێناوه‌دا".
PM:07:25:06/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 476
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت