کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی و ئۆجەلان کۆتایی هات و سبەی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبنەوە
وێستگەنیوز_
ئەمرۆ یەکشەممە، 6ـی تەمووزی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان- دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆتایی هات.
بڕیارە سبەین دووشەممە، 7ـی تەمووز، شاندی دەم پارتی بۆ ئیمراڵی، کاتژمێر 03:00ـی پاشنیوەڕۆ لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە.
شاندەکەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان بووە و سەردانی زیندانی ئیمراڵی کردووە.
پێبشینی دەکرێت سەردانەکە پەیوەندی هەبێت بەو پەیامەی ئۆجەلان کە بڕیارە لەم هەفتەیەدا بڵاوی بکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە بڕیارە هەر لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک لە گەریلاکانی پەکەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە بەرچاوی میدیاکانەوە چەکەکانیان دابنێن.
هەرچەندە پێشتر بڕیاربوو، شاندی دەم پارتی دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا سەردانی ئۆجەلان بکەن، بەڵام سەردانەکەی ئیمراڵی پێش کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەردۆغان خراوە بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت.
PM:03:49:06/07/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت