سەنتەری میترۆ پێشوازی لە شاندێکی كونسڵخانەی گشتی بەریتانیا کرد
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی تەموزی 2025، شاندێکی كونسڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كە پێكهاتبوون لە د. هەنار مەعروف، تۆم هیپس، بەرپرسانی بەشی سیاسی، سەردانی سەنتەری میترۆیان كرد.
سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد، هیوای خواست سەركەوتووبن لەئەركەكانیان و بەردەوامبن لە گفتوگۆ لە بارەی ژینگەی كاری مەدەنی و ئازادی رادەربڕین لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.
تۆم هیپس خۆشحاڵی دەربڕی بە ناسینی تیمی سەنتەری میترۆ، هیوای خواست بەردەوامبن لە چاودێری كردنی رەوشی ئازادی رادەربڕین و بەرگری لە ئازادی میدیا. كارەكانی سەنتەری میترۆی بە گرنگ وەسفكرد.
لەو دیدارەدا، دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ، شایی ئاسۆ، رێكخەری تۆڕی19، سێوە سیروان، بەرپرسی پەیوەندییەكانی میترۆ، هەر یەك بە جیا چەندین تەوەری تایبەت بە هەڵكشانی ناڕەزایەتییەكان و ئازادی رادەربڕن و ژینگەی كاری رۆژنامەنووسانیان خستەڕوو.
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ باسی لەوەکرد، "سەرباری ئاستەنگەكان ئازادی رۆژنامەگەری دەرفەتی لەبەردەمە تا بتوانێت رۆڵ ببینێت لە پەرەپێدانی دیالۆگی بنیاتنەرانەی نێوان هێزە سیاسییەكان و حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەکرد، "گرنگیشە وەك رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی كاربكەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی وتاری رق و كینە و بانگەشەكردن بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و رێزگرتن لە جیاوازی و داخوازییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ ژیانێكی شایستە".
هەروەها، لەبارەی ژینگەی كاری مەدەنی و رۆژنامەگەری و راپۆرتەكانی تۆڕی 19 و ئامارەكانی توندوتیژی بەرامبەر تیمەكانی راگەیاندن و چەند تەوەرێكی تر گفتوگۆ كرا.
PM:01:18:06/07/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت