تورکیا ماوەی قەدەغەی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژکردەوە
وێستگەنیوز-
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا ماوەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا رایگەیاند، "ماوەی قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو مانگی 6ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ درێژکراوەتەوە".
وێستگەنیوز بۆ زانیاریی زیاتر پەیوەندیی بە دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی کرد و رایگەیاند، "هیچ زانیارییەکمان لانییە لەبارەی راگرتنی گەشتەکان تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو قسەی لەسەر بکەین".
لە رۆژی 3ی نیسانی 2023، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە راگرتووە، لە هەمان کاتدا تورکیا رێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕن.
PM:12:21:06/07/2025
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت