شاندی دەم پارتی بەرە ئیمراڵی بەڕێکەوتن و سەردانی ئۆجەلان دەکەن


وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی تەموزی 2025، شاندێکی دەم پارتی بەرەو زیندانی ئیمراڵی بەڕێکەوتن و سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەکەن.


بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی نزیک لە پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە، بڕیارە شاندەکە پەیامی ئۆجەلان لەبارەی یەکەم قۆناغی چەک دانانی گەریلاکانی پەکەکە بڵاوبکەنەوە.

شاندەکە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و پارێزەر ئۆزگور فایەق ئەرۆل، شایەنی باسە مەدحەت سانجار بۆ جاری یەکەمە سەردانی ئیمرالی دەکات.


AM:10:27:06/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو