ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەمی پۆلی نۆی بنەڕەتی راگەیاند.
ئەمڕۆ شەممە 5ی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی پۆلی نۆی بنەرەتی دەکەینەوە کەوا لەئێستادا ئەنجامی تاقیکردنەوەی نیشتمانی خولی دووەم ساڵی خوێندنی2024-2025 لە ئەپلیکەیشنی ئی هەڵسەنگاندن (e-halsangandn) لەسەر هەردوو سیستەمی کارپێکردنی Android و IOS بەردەستە".
ئاماژە بەوەکراوە، دەبێت خوێندکاران کار لەسەر دواین ڤێرژنی ئەپدەیتکراوی ئەپڵیکەیشنەکە بکەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "قوتابی دەتوانێت لە قوتابخانەکان فۆرمی پەڵپ (اعتراض) پربکەنەوە لە رێکەوتی 6ی تەموزی 2025، تاکو کۆتایی دەوامی فەرمی فەرمانگەکان رێکەوتی 9ی تەموزی 2025، بەدڵنیایەوە بەوردی لە ئەنجامەکان دەکۆڵینەوە".
PM:04:49:05/07/2025
ئهم بابهته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت